٢٨ تشرینی دووەم ٢٠١٩ - ٠٧:٥٤
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: گەلی ئێران جارێکی تر بە مەزنایەتیی خۆی پیلانێکی مەترسیداری پوچەڵ کردەوە

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وێڕای ستایشی جوڵانەوەی شکۆمەندی گەلی مەزنی ئێران لە ماوەی یەک حەوتەی ڕابردوو پێی داگرت: گەلی ئێران بەو جوڵانەوەیەی، پیلانی بەربڵاوو زۆرمەترسدارو گەڵاڵە بۆکراوی دوژمنی دامرکاندەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە لە دیداری ھەزاران کەس لە بەسیجییەکان، وێڕای پیرۆز کردنی حەوتەی بەسیج، وتیشی: دوژمنان بۆ داڕشتنی پیلانەکەی ئەم دواییە، خەرجێکی زۆریان کرد و خۆیانیان بۆ دەرفەتێک مەڵاس دا ھەتا ھەلێکیان بۆ بڕەخسێ و بە کەڵک وەرگرتن لە ھەنگاوی تێکدەرانەو مرۆڤ کوشتن و سەرەڕۆیی، کارێک بکەن و لایان وا بوو کە کێشەی ھەڵکشانی نرخی بەنزین ھەمان ھەلی لەبارەو لەشکری خۆیانیان ھێنایە مەیدانەوە، کەچی گەلی ئێران بە شانۆی شکۆمەندی خۆیان، ئەو جوڵانەوەیەی دوژمنیان دامرکاندەوە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، جەختی کرد: ورووژانی شکۆمەندی گەلی ئێران لە شارە جۆربەجۆرەکان، لە ڕاستی دا دەمکوت کردنێکی ئیستیکبارو زایونیزمی جیھانی بوو کە پاشەکشەی پێ کردن.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، نیزامی پاوانخوازانی بە دوژمنی تەواوی گەلی ئێران زانی و بە ڕاشکاوی وتی: بەسیج ھەر بەو پێیەی کە بۆ خەڵک و وڵات گەلێک گرینگە، بە توندی لە بەرەوڕووی پیلان و پێدزەی دوژمنیشە بۆ ئەوەی کە ئەم جوڵانەوە مەزنە لە ناوەوە تووشی تەنگژە بکات، بەڵام دیارە بەسیج لەم خەباتەو ململانێیەش دا سەرکەوتوو دەبێت.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، تیشکی خستە سەر پرسی ھەڕەشەکانی بەردەم و ئەوەش کە بۆچی نیزامی ئیسلامی یەگبی لەگەڵ ھەڕەشەو مەترسی دا بەرەوڕوو دەبێتەوەو وتیشی: نیزامی ئیسلامی لە بایەخ و بنەما ئیسلامییەکانەوە سەرچاوە دەگرێت و ئیسلامیش ئاڵاھەڵگری ڕاستەقینەی دادگەری و ئازادییە.

بەڕێزی بە دەستنیشان کردنی  نمونەگەلێکی دژایەتیی نیزامی پاوانخوازی لەگەڵ ئازادی و دادگەری لە ئەمریکاو ئەورووپا و وڵاتانی دیکە، وتیشی: نیزامی پاوانخوازی بەردەوام بەگژ سەربەخۆیی گەلاندا چووەتەوەو سوکایەتیی پێ کردووەو لەم بوارە دا دەربەستی ئاشکرا کردنی ئامانجەکانیشی نییە، ھەر چۆن ئەمریکییەکان ڕاشکاوانە دەڵێن بۆ نەوتی سووریا چوونەتە ڕۆژھەڵاتی فۆراتەوەو یان ئەوەی کە بەبێ مۆڵەت وەرگرتن سەردانی بنکەسەربازییەکەیان لە عێراق دەکەن و ئاوڕ لە دەوڵەت و پێتەختی ئەم وڵاتە نادەنەوە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵاعوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، جەختی کرد: کۆمەڵەیەکی بەربڵاوو مەزنی وەک بەسیج لە ئێران و یان نمونەکانی ھاوچەشنی دیکەی لە ھێندێک لە وڵاتان، زیاتر لە ھەر دامەزراوەیەکی دیکەبەرەوڕووی دوژمنایەتیی نیزامی پاوانخوازە، ھەرچۆن لە گەڵ حەشدی شەعبی لە عێراق و حیزبوڵڵا لە لوبناندا دژایەتی و بەربەرەکانێ دەکرێت.

........
340